تبلیغات
کریتیک - من و خۆم

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

کریتیک

ساختن ناخودآگاه‌های انقلابی!

شنبه 20 تیر 1394

من و خۆم

نویسنده: دیاکو   طبقه بندی: همه و هیچ، 

نه‌ ده‌کرێت بنووسی، نه‌ ده‌کرێت نه‌نووسی ، نه‌ ده‌کرێت فارسی بنووسی نه‌ کوردی ، به‌لام ناچاری که‌ ده‌ست پێپکه‌ی به‌ نووسین جا به‌ هه‌ر جوورێک که‌ بۆت بکرێت. ئه‌م کات که‌ قه‌راره‌ بۆ زانکۆ یان بۆ یه‌کێک بنووسی له‌ هه‌موی ناخۆشتره‌، هه‌ر ووشه‌یه‌ک که‌ ده‌ینووسی ئازارێکه‌ که‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ت جێگای ده‌مێنێته‌وه‌. به‌لام ئه‌وکات که‌ ده‌تهه‌وێ بۆخۆت بنووسی که‌مێک باشتره‌ ، ئینجار نازانی خۆت کێی ؟ خۆت لێ وون ده‌بێت . خۆت و "من" وون ده‌که‌ی ، ئیتر له‌ نووسین له‌باره‌ی "من" دا سه‌ره‌جێژه‌ ده‌گری، ئه‌من چه‌ندانه‌م؟ و خۆم چوون بیر له‌ "من" ده‌که‌مه‌وه‌. هه‌میشه‌ نووسین ده‌ستپێکردن سه‌خته‌، ئه‌وانه‌ی که‌ بۆیان سه‌خت نیه‌ زیاتر وه‌ک رۆژنامه‌نووسه‌کان وان که‌ هه‌موجارێ بۆ‌‌ هه‌مو بابه‌تێکی شابلۆنه‌که‌یان ده‌ردێنن و ئینجار ووشه‌کان وه‌ک چیمه‌نتوو تێده‌که‌ن و ته‌نیا قووروچلپاوێک ده‌نووسن که‌ که‌س نایخێنێته‌وه‌ جگه‌ له‌و جه‌ستانه‌ی که‌ رووحیان تیانیه‌."من" هێشتاش له‌ نێوان سێ یان چوار یان زیاتر "من"ی دیکه‌دا وون ده‌بم و به‌زۆر خۆم ده‌بینمه‌وه‌ ، دونیا ده‌شتێکه‌ که‌ "من"کانی خۆم له‌ نێوان هه‌زاران هه‌زار "من"ی دیکه‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌و وون ده‌کات. جه‌سته‌مان هه‌میشه‌ له‌ نێوان دوو یان زیاتر ڕێگادا گیری کردوه‌، هه‌ر بۆیه‌ ماندووین له‌ زۆرها شت، له‌ رۆیشتن و له‌ راوه‌ستان. هیچ وته‌یێک له‌وه‌باشتر ئه‌م حال و وه‌زعه‌ به‌ ووشه‌ ناورته‌نێت که‌ دۆلووز له‌ ئارتوور رێمبۆی نه‌قل ده‌کات : من، ئه‌وه‌ی دیکه‌یه‌!


painter : Jean Philippe Arthur Dubuffet (31 July 1901 – 12 May 1985)

 
لبخندناراحتچشمک
نیشخندبغلسوال
قلبخجالتزبان
ماچتعجبعصبانی
عینکشیطانگریه
خندهقهقههخداحافظ
سبزقهرهورا
دستگلتفکر
نظرات پس از تایید نشان داده خواهند شد.

آمار سایت

  • کل بازدید :
  • بازدید امروز :
  • بازدید این ماه :
  • تعداد نویسندگان :
  • تعداد کل پست ها :
  • آخرین بروز رسانی :