تبلیغات
کریتیک - مطالب هفته چهارم مهر 1394

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

کریتیک

ساختن ناخودآگاه‌های انقلابی!

جمعه 24 مهر 1394

نامۆ

نویسنده: دیاکو   طبقه بندی: همه و هیچ، 

له‌ شه‌قامێکی شاردا

که‌ شاره‌که‌ش به‌ئه‌ستۆی خۆی ناگرێت و

جگه‌ له‌ سه‌گه‌ به‌ڕه‌ڵایان،

که‌سی تێدا ناوه‌رتێت و

پیاوێک نامۆ

له‌ ئامێزێکی نامۆدا

ڕێک به‌رامبه‌ر به‌ دونیادا

ڕاوه‌ستاوه‌و سه‌ر هه‌ڵ دێنێت

هه‌زار هه‌زار دڕووژم ئه‌دات

به‌ڵام نه‌ که‌س ته‌یدا ڕاماو

نه‌ عه‌ڕز قڕچه‌ی لێ هات و

نه‌ ئاسمان گڕمه‌ی لێ دێ.

وه‌ها دونیا محیتێکه‌* له‌ نامۆیان

که‌ نامۆیان هه‌موورۆژێ سازی ده‌که‌ن

به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌یه‌ک بڵێن که‌ چی ده‌که‌ن

سەرقاڵین و ئینجار نامۆ

له‌ شه‌قامان خاڵه‌ رێبوار به‌ دوای یه‌ک دا

رێ ده‌گۆرن

خاڵه‌ نامۆو رێگا نامۆ

فیشه‌ک فیشه‌ک له‌ دیواران،

ڕاگه‌یاندن ده‌شته‌ ناو چاو

ده‌شته‌ ناو گوێ

ده‌ بیکڕن له‌ گه‌وادان

كاڵاو کووتاڵ

ده‌ پێپکه‌نن بۆ ده‌سه‌ڵات،

ئافه‌ریم بلێن بۆ جاشان

ده‌ مڵتان بشکێنن بۆ ژیان،

له‌ رێزی رێفراندۆمی سه‌رۆک کۆمار

با گوێتان نه‌ده‌ن له‌ بیزمار.

ئاخ خه‌ساڕ و ئاخ چه‌ند خه‌ساڕ

ئه‌و گه‌نجانه‌ی وه‌ها رۆیشتن به‌ دۆلێدا

ده‌ پێم بلێن

کوان ئه‌وانه‌ی وه‌ها له‌ دڵی میلله‌تا ده‌ژین ؟

له‌ تێلێگرام یان له‌ بازار ؟

یان له‌ شه‌قامی سه‌گبابان به‌ مۆنیکاو تویوتایان ؟

نامۆم نامۆ ، له‌ ژیان له‌ خۆم

ده‌چمه‌وه‌ ناو شه‌قامه‌که‌

ده‌بمه‌وه‌ پیاوه‌ نامۆکه‌

ئامێزه‌که‌ توندتر ده‌گرم

به‌ ده‌نگێکی به‌رزتر ده‌لێم

هاوار ده‌که‌م:

له‌ ده‌ست مه‌ده‌ن ژیانتان ، ده‌ست و لاقتان

مه‌بن به‌ ده‌ستی جاشان

به‌ چاو و گوێ و لاقیان

ببن به‌ ژین ، ببن به‌ ژیان

که‌ مردیشن ببن به‌ زه‌هریماریان

که‌ چێ دیسان نامۆم ، نامۆن

لێک حاڵی نین

حاڵی نابین...

 

*اقیانوس 



ره‌سم له‌ ئانتۆنێن ئارتۆ

آمار سایت

  • کل بازدید :
  • بازدید امروز :
  • بازدید این ماه :
  • تعداد نویسندگان :
  • تعداد کل پست ها :
  • آخرین بروز رسانی :