تبلیغات
کریتیک - مطالب هفته چهارم شهریور 1395

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

کریتیک

ساختن ناخودآگاه‌های انقلابی!

دوشنبه 22 شهریور 1395

نامەیەک سەبارەت بە هونەر

نویسنده: دیاکو   طبقه بندی: همه و هیچ، 

بەشی ئەوەلی نامە

هەر وەک ئەو نووسراوەیەم بە نامە ناساندوە دەمهەوێ لە ئەوەل را ئاشکرای بکەم پێویست نازانم کە ئەو نووسراوەیە بیهەوێت سەبارەت بە هونەر باسی هەموو قۆناغەکانی بکات و ئەوەش نە لە توانای من دایە و نە قەول وایە کەسێک پەیدا ببێت کە بو ئاخرین جار قسە لەسەر هونەر بکات و تا ئەبەد کێشەکانی هونەر دوایی بێت. لاکان پەیوایە کە نامەی راستەقینە قەت نەناردراوە و نامەی راستەقینە نامەیەکە کە دوای نووسینی دەدرێ یان فڕێ دەدرێت و یان باشتر وایە بلێم قەت نانووسرێت ، بەڵام من بە پێچەوانە لام وایە کە خودی نامە و فەرمی نامە و ئەو پێوەندییەی کە لە نێوان نووسەر و خوێنەری نامەدا ساز دەبێت، ئەو خراپ و چاک تێگەییشتن لە نامە و تەواوی ئەو هەواڵانەی کە لە نامەکەدان و هەستێک لە ناو خوێنەر دا ساز دەکات – کە ئەو هەستە هیچ جودا لە هەستی خودی نووسەر نیە و گوژم و هێزی جەستەی خودی نووسەرن کە خویان لە ناو ووشەکان دا شاردوتەوە و بە رای من ووشە قەت ناتوانە هەموو هێزی جەستە لەناو خویدا سوار بکات – خودی راستیە. بەڵام من بەتەمام کە ئەو نامەیە لە ناو قدویەکی شووشە باوێم و فڕەی بدەمە ناو دەریایەک و تێنەگەم کە بەدەست کێ دەکەوێت ، چوون لام وایە ئەوجوورە ئاساتر دەتوانم قسە بکەم.
ئەو شتەی کە ئەمرۆ بە هونەر دەیناسین بەرهەمی دونیای مۆدێرنە ، من دەمهەوێ نێوان کاری هونەری (نەک هونەر) و فۆلکلۆری ناوچە جێاوازیەک دابنێم. ئەگەرکوو ئەورۆش دەبینین کە هیندێکی زۆر لە کارە هونەریەکان ئاوەڕوودانەوەیک بەرەو مێژووی پێش سەردەمی مۆدێرن دەکەن خود کارێکی مۆدێرنە. بۆ نموونە ماموەستا حەسەن زیرەک ناوەڕۆکی کارەکانی فۆلکی کوردین بەلام ئەو دام و دەزگایەی کە حەسەن زیرەک تەیدا کاری دەکرد پێکهاتەیەکی مۆدێرنە. ماموەستا حەسەن زیرەک لە ڕادیۆ تاران و بەغداد و کرماشان دا گۆرانی دەکوت و موچەیەکی فەرمی لە لایان سەیتەرەی ڕادیۆ بۆ بڕابۆوە. خودی رادیو دەستکەوتێکی گەورەی دونیای مۆدێرنەو لەسەر پێشکەوتنی دونیای مۆدێرن زۆری کاریگەری هەبوە. لە لایێکی ترەوە کاری هونەری حەسەن زیرەک لەگەڵ فۆلکڵۆر بێژەکان زۆری جیاوازی هەیە ، رەنگە لە ناوەرۆکدا زۆر وەک یەک بچن بەڵام کەسێک کە لە دێهاتێک قامی دەخوێند ، ئەگەر فەقیر بووبا رەنگە بۆ شایی و مەجلیسان چووباو هیندێکیان پوول یان شتی پێویست بۆ کۆکردباوە، ئەگەریش فەقیر نەبوایە ڕەنگە هەر وا بۆ دڵی خۆی و خەلک خوێندبای. بەڵام چ فەقیر بوایە و چ فەقیر نەبوایە، نەدەکەوتە ناو هەڵ و مەرجی کاپیتالیستیەوە - . قسەی من ئەوەیە لەئاخر دا پێکهاتەی کۆمەلایەتی و هەڵ و مەرجی ئابووری سەردەم و ناوچەیە کە کاریگەری زۆرتریان لەسەر هونەر هەیە تا ناوەرۆکی هونەر. 
ڕەنگە زۆر کەس بەو باوەرە بن کە کوردستان ئیستاکەش سەردەمی مۆدێرنی ئازموون نەکردووە ،من ماندوونەبونیی دەکەم لەو کەسانە کە خۆیان ماندوو کردوەو تا ئەو ئاستەی نامەکەیان خوێندەوە و باشتر وایە درێژە بە خوێندنەوە نەدەن. بە دەست پێ کردنی شۆرشگێری لە کوردستان لە سەردەمی مۆدێرن کە بە رای من لە سالەکانی ئەوەلی قۆرنەی ٢٠ دەست پێدەکات هیندێکی زۆر هونەرمەند لەگەڵ شۆرشەکان کەوتن و زۆرجار خۆیان شۆرشیان دەبردە پێش و کاریگەری زۆریان لەسەر مێژووی سیاسی کوردستان هەبوە – من لەو نامەیەدا نامهوێ مێژووی هونەرمەندانی کورد بنووسم کە ئەو کارە خۆی پێویستی بە کات و کەش و خوێندنەوەیەکی زۆری هەیە - ، بەلام سەبارەت بە گرینگی هونەر لەو سەردەمەدا دەبێ ئاماژە بەوە بکەین کە هونەرمەند هەم راستەوخە لە شۆرشی کوردی دا بو، هەم هونەرەکەی کە هەیبو – و پێش شۆرشەکانیش هەیانبو – بە سیاسەت گڕێی دەدا. موسیقای کوردی لەو سەردەمەدا شکلی گرت. بۆ نموونە ئێمە ناتوانین بە سیاچەمانە بلێین موسیقای کوردی چوون ناتوانە نوێنەری ناوچەی موکریان بێت، یان حەیرانی ناوچەی موکریان نوێنەری کوردی گۆران. بەڵام بە ناسیۆنالیزمی کورد موسیقای کوردی شکلی گرت هەر لەبەر ئەوەش لە ئەوەل را نێوان هونەری مۆدێرنی کوردی و سیاسەتی کوردی سەرەرای پێوەندی راستەقینە لە فەرمی سروود یان شێعری سیاسی پێوەندێکی نەهێنیش نێوان شێعر و موسیقای عاشقانەش لەگەڵ سیاسەتی کوردی پێکهات.
بەڵام هەروەک ناسیۆناڵیزمی کوردی نەیتوانی نوێنەری تەواوی کوردستان بێت، هونەری مۆدێرنی کوردیش نەیتوانی ئەو ئەرکە بەجێ بێنێت و تەنانەت لە درۆژم دا ئەو ئیدەعایەی هەیە. یەکێک لە رەخنە گەورەکانی کە لەسەر ناسیۆنالیزمە ئەوەیە کە دەیهەوێ خەڵکانێکی زۆر لە ژێر یەک زات (کورد بوون) لە دەوری خۆی کۆ بکاتەوە بە بێ ئەوەی جیاوازێکانی ئەو خەڵکانە بەرچاو بگڕێت ، وەک جیاوازی چینایەتی، جێندەری و ... ناسیۆنالیزمی کوردی ویستویەتی نواندنەوەی (Representation) هەموو خەڵکی کوردستان و داواکانییان بێت – لەو نامەیەدا بە پێویست نازانم ناسیۆنالیزمی کوردی و قەیرانەکانی شرۆڤەی بکەم - . ێینجا خودی نواندنەوە هەم لە پڕاتیکدا و هەم وەک تێگەیەکی فەڵسەفی کۆمەلایەتی تووشی قەیران بووە. نواندنەوە وەک تێگەیەک تەواوی سووژەکانی وەک یەک چاو لێدەکات. نیتچە پەیوایە کە یەک تەنیا یەک نیە و پڕە لە شتی جۆراوجۆر، یەکێک ڵەگەڵ یەکی دیکە پڕە لە جیاوازی .

آمار سایت

  • کل بازدید :
  • بازدید امروز :
  • بازدید این ماه :
  • تعداد نویسندگان :
  • تعداد کل پست ها :
  • آخرین بروز رسانی :