تبلیغات
کریتیک - مطالب ابر مارکوس

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

کریتیک

ساختن ناخودآگاه‌های انقلابی!

چهارشنبه 12 فروردین 1394

ئه‌وانه‌ هه‌موو مارکوسن

نویسنده: دیاکو   طبقه بندی: همه و هیچ، 

به‌لێ، مارکوس "گه‌ی"ه[1] . مارکوس "گه‌ی"‌ێکه‌ له‌ سان‌فرانسیسکۆ ، ره‌ش‌پێستێکه‌ له‌ ئافریقای باشوور ، ئاسیایێکه‌ له‌ ئەورووپا، چیکانۆیه‌ک[2] له‌ سان‌سیدرۆ ، ئانارشیستێک له‌ ئیسپانیا ، فه‌له‌ستینیه‌ک له‌ ئیسراعیل ، مایایه‌کی سوورپێست له‌ خه‌یابانه‌کانی سان‌کریستۆبال ، جووله‌که‌یه‌ک له‌ ئالمان ، قه‌ره‌چیه‌ک له‌ پۆڵەندا ،مۆهاکێک له‌ کۆبێك دا ، ئاشتیخوازێك له‌ بۆسنیا، ژنێکی به‌ ته‌نیا له‌ ناو مێترۆدا به‌ کاتی 10ی شه‌و، جووتیارێکی بێ زەوی، لاتێکی ناو گه‌ره‌کێکی فه‌قیری قه‌راغ شار، کرێکارێکی بێکار، خوێنده‌وارێکی خه‌مبار، و هه‌لبه‌ت زاپاتیستێک [3] له‌ ناو شاخه‌کاندا.
مارکوس ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ ئه‌تک کراون و په‌ڕاوێز خراون، مینۆره‌[4] چه‌وساوه‌کانی که‌ به‌رخۆدان ده‌که‌ن و ده‌لێن : 'ئیدی به‌س'. ئه‌و هه‌موو مینۆرێکه‌  که‌ ده‌ستی پێکردوه‌ به‌ قسه‌ کردن و هه‌ر ماژۆرێکه ‌[5] که‌ ده‌بێ بێده‌نگ بێو گوێ بداتێ. ئه‌و هه‌موو ئه‌و گروپانه‌یه‌‌ که‌ تاقه‌تیان نه‌ماوه‌و له‌ ڕێگایه‌ک بۆ قسه‌ کردن ده‌گه‌رێن. هه‌رشتێک که‌ ده‌سه‌لات ساز ده‌کات و ویژدانی پاکی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ ناو ده‌سه‌لات دان و نارازین . -- ئه‌وه‌ مارکوسه‌.
_ نوتقێکی ژێرسه‌رکرده[6]‌ مارکوس
_______________________
* له‌ ئینگلیزیه‌وه‌ کردومه‌ته‌ کوردی
_______________________
[1] Gay
[2] مەکسیکه‌کانی که‌ له‌ ئامریکا ده‌ژین
[3] زاپاتیسته‌کان گروپێکی چه‌کدارن که‌ له‌ ناوچه‌یه‌کێ مه‌کسیک به‌ ناو چیاپاس دامه‌زران. EZLN
[4] که‌مینه‌ یان Minor
[5] زۆربه‌ یان Major
[6] Subcomandante

_______________________

بۆ دانلۆد کردنی پی دی ئێفی تایبه‌تی ئه‌و تێکسته‌ وێنه‌که‌ی خوارێ داگرن

دایگره‌ با دانلۆدی که‌ی

آمار سایت

  • کل بازدید :
  • بازدید امروز :
  • بازدید این ماه :
  • تعداد نویسندگان :
  • تعداد کل پست ها :
  • آخرین بروز رسانی :