تبلیغات
کریتیک - مطالب ابر مرۆڤیش شتێکی ئەوها نیە

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

کریتیک

ساختن ناخودآگاه‌های انقلابی!

چهارشنبه 27 اردیبهشت 1396

مرۆڤیش شتێکی ئەوها نیە

نویسنده: دیاکو   طبقه بندی: همه و هیچ، 

مانگ گەرچی سارد و سڕە
بەڵام ، هەمووشەو دێتە دی
پیاو هەموو ئەو شتەیە کە دەبێ تێک بشکێت
مرۆڤیش شتێکی ئەوها نیە

جوورە بەیانیەک هاتووە هەڵم دەستێنێت لە خەو
 هەموو شتێکم لەبیرە و
بەڵام، نە شلێژاوم نە قووڕوەسەر
تەنیا جارجار بڕیسکەیەک لە ناو زگماو دێتە بەرەو سەرێ
کە دەگاتە ناو سینگم 
هیندێک رادەوەستێ و ئینجار دەتۆقێتەوە

ئاخڕین جار کە رۆیشت پەی کوتم
تازە من نابمە ئەو کەسە کە تۆ ناسیت
منیش سەرێکم لاقاند و سەرێکم بەرداوە
و کوتی راستت دەوێ ؟
تو چیت کە خۆشم بوێ؟
جا خۆ راستە، ترسی منیش هەر ئەوەیە
جاخۆ من چیم ؟
هەموو ناخۆشی مرۆڤ بوون، هەر ئەوەیەو
دەستەوئەژنۆ بوون عیلاجی نیە
بوون عیلاجی نیە
"ببین بە" عیلاجی نیە
عیلاجیش بوونی نیە

جا دەمکووت
پیاو هەموو ئەو شتەیە کە دەبێ تێک بشکێت
مرۆڤیش شتێکی ئەوها نیە
هەست نەکەین دونیا لەبەر ئێمە راوەستاوە و
هەست مەکەن دونیا ماوە
ئێمە تەنیا ژمارەیەکی تۆری کۆمەڵایەتی و وشەنهێنین
نە جەستەیەو نە رووحی تیاماوەو
نە گڕی تێ بەر دەبێ و
نە ئەو کات کە شێتمان دەکات
ئاوێکی ساردمان دەداتێ

بە ڕای ئێوە چی دەقەومێت ئەو کات
کە ماسی چیتر ئاوی ناوێت
پشیلەکان زبڵیان ناوێ و 
سەگەکانیش ناقوولێنن
چی دەقەومێت
کە باران هۆی ستڵ و جەمەو
نەک ڕازاوەندنەوی جێ ژوان
کە ڕەشەبا هێزی نابێ و
تاڤگە خۆی ئیشک دەکات و 
هەرچی رەنگە خۆ دەکووژێت؟

سەبارەت بەوە با بڵێم بەداخەوە
هۆشمان زۆرەو
زانیاری کەم ناهێنین
زۆر ناخۆشە بزانیت تۆ بۆچی بە کار نایەیت و 
ئەوەی دیکەش بزانێت خۆشی هەر بە کار نایەت و 
کۆمەڵگاکانیش بزانن
نەک لە ژوور و نەک لە دەر
هیچی چاکیان باس ناکەن

ئێمە ئەوەمان نیە
گەرانەوەی ئەبەدی
مانگ گەرچی سارد و سڕە
بەڵام ، هەمووشەو دێتە دی


آمار سایت

  • کل بازدید :
  • بازدید امروز :
  • بازدید این ماه :
  • تعداد نویسندگان :
  • تعداد کل پست ها :
  • آخرین بروز رسانی :