تبلیغات
کریتیک - مطالب ابر من

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

کریتیک

ساختن ناخودآگاه‌های انقلابی!

شنبه 24 مرداد 1394

من تاکوو کوێ ئه‌منم؟

نویسنده: دیاکو   طبقه بندی: همه و هیچ، 

من تاکوو کوێ ئه‌منم

من له‌ مه‌هاباد ئه‌منم و له‌وێ که‌ ده‌چم بۆ لای خوار ده‌بم به‌ من

من ساڵیانی زووم و

ئه‌من ساڵیانی ئێستام

من ئه‌منم

ئائا هینه‌، وانێکه‌کانم وه‌بیره‌و هه‌روا دێته‌وه‌ بیرم

ئه‌وه‌ڵ جار که‌ ئه‌من خۆشیم دیت،

ئه‌وکاته‌ بوو ده‌ستم نابوو له‌ ناو خۆم

حه‌ح سه‌یره‌ که‌ ده‌ست له‌ خۆنان ،له‌ ئه‌سباب نان و نان و نان 

حه‌ح سه‌یره‌...

ئه‌من ده‌بم به‌ ئه‌وه‌ی دی!

ده‌بم به‌ کچه‌که‌ی جیرانمان

 ئه‌گه‌ خۆیان پێوه‌ده‌نا منداڵ 

ده‌بم به‌ پیره‌پیاوێکه‌ی حیزی کۆڵان ،

 ده‌ست له‌ ئه‌من وه‌رده‌ده‌م.

ئائا شتهایه‌کم هاته‌وه‌ بیر

هه‌م بۆ من و هه‌م ئه‌وه‌ی دیش

ئه‌وه‌ی هینده‌ی ئاره‌ق خواردو

ئاره‌قی وه‌پێش چاو که‌وت و

 هینده‌ ڕه‌شاوه‌و 

ئه‌منی بوو به‌ سه‌له‌فی

ئه‌وه‌ی هینده‌یان خۆپێوه‌نا 

به‌ نه‌عله‌تی کرد کوردو بوو به‌ عه‌جه‌م

ئه‌وه‌ی هیندیان گاو بوو به‌ مانگایه‌کی بێ شیر

ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ماتۆر مرد و هه‌موو ڕۆژێ،

 بۆی ده‌گڕی دایکی به‌ کاتی نان خواردن  و

ده‌لێ :

تۆ بلێی ده‌ستاوی فریشته‌کانی خودای پێ خۆش بێ ؟

ئائا دێته‌وه‌ بیرم ئه‌گه‌ پاسدار ده‌یانکوشتم

ئه‌گه‌ خوێنیان ده‌ڕشتم

پیاوه‌ پیره‌که‌ی ناو شه‌ری ناوخۆم

 که‌ به‌یانی زوو به‌ ده‌ست نوێژه‌وه‌ ده‌چووم به‌ره‌و مزگه‌وتی سوور

که‌چی گوڵه‌یه‌کی دمۆکرات خواز قوونێی گام و

گوڵه‌یه‌کی سووری عیدئاله‌تیش قه‌ڵبی هه‌ڵکۆیم

به‌لام باش بوو به‌ گوڵه‌ی پاسدار نه‌تۆپیم.

من ژنه‌ بێوه‌ژنه‌که‌م که‌ ده‌ ساڵه‌ له‌به‌ر منداڵه‌کانم

له‌گه‌ڵ هیچ پیاوێک نه‌خه‌وتووم و

جگه‌ له‌ چاو ترووکاندنی پیاوه‌ سه‌بزی فرووشه‌که‌ هیچم لێ نه‌قه‌وماوه‌.

من ئه‌منم،

کوردێکی زاپاتیست له‌ خه‌یابانه‌کانی تاران!

به‌ ده‌ هه‌زار تمه‌ن له‌ گیرفانم دا عه‌رد ده‌پێوم و

هه‌زار تمه‌ن ده‌ده‌م به‌ نووشابه‌یه‌ک و

به‌ ده‌ستێک نووشابه‌که‌ ده‌گڕم و 

 ده‌سته‌که‌ی دیکه‌شم ده‌خه‌مه ‌پشتم و

دوای هه‌ر قومێک

چاو له‌ نووشابه‌که‌ ده‌که‌م بزانم چه‌ندی تێیاماوه‌.

ئه‌وه‌ی دیکه‌ ئه‌منه‌!

ئه‌وکات که‌ به‌ تورکی ده‌لێ بژی کوردستان

ئه‌وکات که‌ منداله‌ ده‌وله‌مه‌نده‌ به‌لام له‌ قوونێی چوه‌

ئه‌وکات که‌ کچێکی به‌ ته‌نیامه‌ له‌ کۆڵانێکی تاریک و

ئه‌من ده‌ستی بۆ ده‌به‌م.

نانا ئه‌وهاش نیه‌ کاکی خۆم،

من هه‌میشه‌ش ئاوا نه‌بووم

من نوێژکه‌ر بووم

من بێ خودا بووم

تۆبه‌کار بوومه و

پیاویان له‌سه‌ر گرتوم

من شاگرد ئه‌وه‌ل و ئاخری قوتابخانه‌کان بووم

من هه‌مووم

هه‌مووش ئه‌منه‌و

من دووم، سێم چوارم پێنجم شه‌شم حه‌وتم هه‌شت نو ده‌

یانزده‌ وه‌ره‌ به‌سه‌ر من دا بازده‌

رۆژ ئه‌منه‌

تیشکی رۆژم

خۆم کوێر ده‌که‌م،

تا ئه‌وه‌ی دیکه‌ نه‌بینم

ده‌سووتێم و ده‌تسووتێنم

خۆڵه‌مێشه‌که‌م ده‌بووژێته‌وه‌و

ده‌بمه‌وه‌ خۆم

وا ژیله‌مۆم، ژیله‌مۆ ، هه‌لده‌ستمه‌وه‌

هێزم هێز ده‌چمه‌وه‌ ناو له‌شما‌و

دێمه‌ ناو له‌شتا‌و

وه‌ک مچڕۆک به‌ گیانت دا ده‌رۆم

ده‌ بمبیننه‌وه‌!

من له‌ هیچ شوێنێک نیم نا

له‌ ژووری ژوور دام

ده‌ره‌وه‌م نه‌ماوه‌و نادیارم

من هه‌ستان له‌ خه‌وی ئێوارانم و

به‌ شه‌و نانووم

ئه‌ویش نانی به‌یانان زوو

که‌ نایخۆم و فره‌ی ده‌ده‌م

به‌ شه‌و به‌لام

به‌ شه‌و گوێ له‌ مۆسیقار ده‌گرم

به‌ شه‌و عاشقی خۆم ده‌بم و

به‌ شه‌و ڕه‌قم له‌ ئه‌وه‌ی دییه‌ و‌

 به‌لام ئه‌من ئه‌وه‌ی دیکه‌م

ئه‌وه‌ی دیکه‌ له‌ ناخم داو

ئه‌من هه‌ر ئی ئه‌و ساته‌م و

ساتی دیکه‌ ئه‌وه‌ی دیم

ساتی ساتان داپێم بڵێ

من تاکوو کوێ،

 ئه‌وه‌ی دیم؟


آمار سایت

  • کل بازدید :
  • بازدید امروز :
  • بازدید این ماه :
  • تعداد نویسندگان :
  • تعداد کل پست ها :
  • آخرین بروز رسانی :