تبلیغات
کریتیک - مطالب ابر مەحوی

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

کریتیک

ساختن ناخودآگاه‌های انقلابی!

چهارشنبه 2 دی 1394

من و مەحوی

نویسنده: دیاکو   طبقه بندی: همه و هیچ، 

دێڕ زەمانە ، چاوم لەسەر کتێبێکە

لە سەر عەرز ڕاکشاوم،

مەحویش لە ناو کتێبەکەی.

هەردووکیشمان هەر وەڕەزین

نە من تاقەتم تیدایە،

نە مەحویش بەرگی لادەدات.

وەک منداڵان هەردووک لاسار،

وەک ژنانیش تۆراو و

وەکوو پیاوان هەردووک دۆڕاو.

هەرچی ڵاپەڕەی تێپەڕی،

هیچم وەبەر چاو ناکەوێ

وشە بە وشەی شێعرەکان،

خۆ دەشارنەوە و ناپەیدان

هەرچی شێعری چاکی هەیە،

دایشارێت و نایە بەر چاو.

لە تیپی "میم" دا سەیر دەکەم

کەچی ئەو «بەرقم تێدەگرێ»

لەپڕرا هاتەوە هۆشم

تامێک ببوو فەرامۆشم

یەکێک لە ناخی جەستەما

هەلفڕی بۆ ناو دیوانی

«غەمی خۆشی نیە مەحوی،

 لە دڵیا، هەر غەمی تۆیە»

ئەواهای کوت موحەممەد لە دەقی خۆیا لە تیپی "تێ".

لەپڕرا دیوان هەلبەزی،

بوومەلەرزەی جا دابەزی

دێوێکی قاقەزین دەهات،

لە قووڵایی مێژووی وڵات

مەحوی فرڕەی لێ دەهات

بایەکی وەهای لێ سازکرد

لە وشە وشەی شێعرەکان

مەحوی بە جەستەی قاقەزین

خۆی لە پێش و وشەی بەدوان

مەحوی لە قووڵایی میژوو

دیلی کردبوون وشەکان

دیواری مێژوو هەلقڕچا

مەحوی هاتە کاتی ئێستا

من و مەحوی و راپەڕین

دەربازبوون لە بەدبەختین

هەردووکیشمان هەر پێکەنین

مەحوی ئارام داگەڕا

بە هێمنی لە لام دانیشت

من پرسیارم لەی نەبوو

هەر دەمهەویست شێعرو جەستەی

لە کاتێکدا یەکتر بگرن

وشە و خوێن و قاقەز و پێست

لە مەحویدا سەد ڕەنگن

مەحوی یەک نیە و هەزارە

«لە سایەی عیشقەوە [بووە] شەهی ساحیب سەراپەردە»

پێش ئەوەی ماڵاوایی بکا

دەستی لە ناو ریشی وەردا

ویستی ورتەی لێ بێ و بڵێت

دەستم گرت و ئەواهام کوت

کە دیوانت هەزارانی وەکوو تۆیە

هەزارانی لە ناو جەستەم،

 پیاسەی تێدا کردووە،

وتی با لێت نەشێوێنم «کە من مشتێ چڵ و چێوم، بەچی بم، کەڵکی کێ دەگرم.»

ئێستاش هەمان زەمانە

ئەمنیش هەر وا ڕاکشاوم

بزەیەک لەسەر لێوانم

بزەیەکیش لەسەر وێنەی ، مەحوی لەسەر دیوانەکەی.


آمار سایت

  • کل بازدید :
  • بازدید امروز :
  • بازدید این ماه :
  • تعداد نویسندگان :
  • تعداد کل پست ها :
  • آخرین بروز رسانی :