تبلیغات
کریتیک - مطالب ابر کۆمۆن

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

کریتیک

ساختن ناخودآگاه‌های انقلابی!

یکشنبه 12 اردیبهشت 1395

بۆ رۆژی چینی کرێکار

نویسنده: دیاکو   طبقه بندی: همه و هیچ، 

کاپیتالیزم لە سەردەمی ئێمپڕاتۆری دا

بە قەولی نێگری ئێمپراتۆری لە پێش چاوی هەموومان خەریکە سازدەبێت، ئێمپراتۆری تەنیا ئامریکا و ئەپێل و کۆکاکوولا و مارکە جووراوجوورەکانی لیباس و كاڵا و کوتاڵان نیە ، ئێمپراتووری تۆرێکی بەڕبڵاوە کە لە هەموو شوێننێک بوونی هەیە. هەڵەی هابێرماس ئەوەیە کە پەیوایە لە پێوەندی و ئەکتی پێوەندی دا دەتوانێ کەشەهایەک ببینێتەوە کە سەرمایەداری و لۆجیکی کاپیتالیستی و سەرکوتی تێدانەبێت . هابێرماس ئێستاش خەون بە مەیدانەکانی دەولەت شارەکانی ئاتێن و پەرستنگاکان و لەوانەیەی کافەکانی پاریس  ببینێت کە مرۆڤەکان بە بێ ئەوەی لەسەر یەکتر زاڵ بن لەگەڵ یەکتر دەدوان! بەڵام لە سەردەمی ئێمپڕاتۆری دا هیچ دەرەوەیەک بوونی نیە. هەمووشتێک لە ناو کاپیتالیزم دا گیری خواردوە. کارخانەکان ، نەخۆشخانەکان ، قوتابخانەکان و ... هەموو ئەو شوێنەنانە لە لۆجیکی سەرمایە مەشق وەردەگرن. ئێمپراتۆری بۆ بەرەوپێش بردنی داخوازیەکانی خۆی وەک کاپیتالیزمی قەدیم تەنیا لە بنکەو ئەنێستیتیو و دام و دەزگاکان کەلک وەرناگرت ، بەلکوو لە زەین و جەستەی مرۆڤەکان دا ماڵی کردووە. بە قەولی فۆکۆ چێ دەلێت کە ڕووح بوونی نیە؟ ئەورۆکە سەرمایەداری دەیهەوێ رووحی مرۆڤایەتی داگیر بکات تا جەستەی مرۆڤەکان بۆ ماف و بەرژەوەندی خۆی بەکاربێنێت. ئێمپڕاتۆری نەک تەنیا بەرهەمهێنان کە بەرهەمهێنەرەکانیش بەرهەم دێنێت. ئەو کاتەی کە دۆلووز قسە لە "جەستەی بێ ئەندام" دەکات، مەبەستی ئەوەیە کە ئەو کاتەی مرۆڤەکان بە هەر جوورێک پێوەندییان بە ئێمپراتۆریەوە هەیە ، ئەو کاتەی کە ئەندامەکان بە کاپیتالیزمەوە نووساون و دەستی "پێداویستی" بۆ سیستەم درێژ دەکەن و دەیانهەوێ لە پێپلیکانەکانی سیستەم وەسەر کەون ڕووحیان دەچێتە بەردەستی کاپیتالیزم و بەئیشتیای سیستەم دەجوولێنەوە. "جەستەی بێ ئەندام" تێگەیەکە بۆ ئەوەی بارودۆخێکی پێوەبناسێنین کە مرۆڤ دەست هەلدەگرێت لە کۆیلە بوون.لە کۆیلەتی بۆ دەولەت و کاپیتالیزم. هەڵ و مەرجێک کە مرۆڤ لەباتی پێداویستی درۆکانی کە سیستەم بۆ ئێمەی تەرخان کردووە ، بەدوای مەیڵ بکەوین . بەدوای مەیڵ کەوتن رێگایەک نیە کە لە پێشدا بوونی هەبێت . مەیڵ لەگەڵ حەز و ئارەزوو و لەزیز بوون جیاوازە. مەیڵ رێگایەکە کە تا پەیدانەرۆی نازانی کە چ ڕووداوێک دەقەومێت. رێگایەک بۆ لەدەست دانی ژیانی کۆیلەتی و بۆ بەدەست هێنانی ژیانێکی ئازاد. مەیڵ، شۆڕشێکی ورد و تیژە، وڵاتسڕینەوە لە سیستەم و وڵاتدانانێکی نوێ. مەیڵ خۆلقێنەرە ، لە راستی دا ئێمە تەنیا دەتوانین لەو بەرهەمەی کە مەیڵ سازی دەکات خودی مەیڵ بناسینەوە. بەرهەمێکی تاقانە کە خۆی لەتەواوی بەرهەمەکانی دیکە جیاواز دەکاتەوە. جەستەیەک کە مەیڵ دەکات بۆ ئەوەی ژیان هەلگرێت و لە ئازارەکانی سیستەم دەرباز بێت، کۆچ کردنێک وەک قەرەچیان . بەڵام کۆچ کردنێک لە ناو هەمان زەمان و شوێنێک دا. پێویست نیە لە شوێنەکان کۆچ بکەین ، بەلکوو لە هەمان شوێندا ون بوون لەبەرچاوەکانی ئێمپراتووری و لەبیربردنەوەی ئێمپراتووری وەک سەرمەستێک کە نازانێت چ زەمانێکە و چ شوێنێکە. با رایگەیێنم کە ئێستاکە هەموومان کرێکارین ، ئەگەر دەرس دەخوێنین بۆ سیستەمە، ئەگەر لە پارکەکان دا پیاسە دەکەین بۆ سیستەمە ، ئەگە لیباس دەکرین بۆ سیستەمە و ئەگە هەر کردەوەیەک لێمان سەر دەدە بۆ سیستەمە و دەبێتە قازانج بۆ کاپیتالیزم . کاپیتالیزم خودی ژیانی داگیر کردووە. دیسان وەک فۆکۆ دەلێت : هاتوینە سەردەمێک کە تەنانەت مەرگیش جیاوازە لە سەردەمەکانی پێش. لەباتی ئەشکەنجەکانی سەردەمی فێۆدالیسم ، لەباتی پێکدادانی مەرگ و جەستە ، لەگەڵ پێکدادانی مەرگ و ژیان رووبەرووین . کاپیتالیسم لە سەردەمێک دایە کە ژیانی و بارودۆخی خودی ژیانی داگیر کردووە.
 تەنیا دەربازبوون ، ژیانی نەدیتراوەکان ، بەربەرە نوێەکان ، ژیانەکانی ژێرعەرز و ژیانی نیسەکان و ئەو ژیانانەی کە ناگوترێنەوە و نادیترێنەوە ئازادن .لە بەرامبەر دیوارێکی تاریک داین کە نوورێکی تیدا ترووسکەی دێت و ناوی "ئیشی هاوبەشە" کە بە کۆمۆنیزم دەیناسین، جەستەی ماڵتیتوود مەیڵ بکات بۆ دانانی دونیایەکی نوێ نەک یەک رۆژ کە هەموورۆژەکان دەبن بە ئی ماڵتیتوود.


Delacroix's famous painting which depicts the successful 1830 revolution NOT the unsuccessful revolt of 1831 

آمار سایت

  • کل بازدید :
  • بازدید امروز :
  • بازدید این ماه :
  • تعداد نویسندگان :
  • تعداد کل پست ها :
  • آخرین بروز رسانی :